شێوەماتی شاعیر

من بيضيپيديا

اذهب إلى: تصفح, البحث


[عدل] ژیاننامەی شێوەماتی

ناوی ڕاسته‌قینه‌ی نووسه‌رو شاعیری کورد شێوه‌ماتی (يوسف محمد محي الدين علي عبدالكريم مه‌لاجلال حه‌مه‌علي]یه‌ له‌ڕووی بنه‌ماڵه‌وه‌ سه‌ر به‌ عه‌شیره‌تی [ده‌لۆ]یە ناوچەی خانەقین،ئه‌م شاعیره‌ له‌دایکبووی شاری که‌رکووکه‌و له‌گه‌ڕه‌کی ڕزگاریی [حي الحرية]سه‌ر به‌ قه‌زای ناوه‌ندی پارێزگای که‌رکووک له‌به‌رواری1994/2/21ی زایین له‌دایکبووه.

[عدل] شێوەماتی وقۆناغی خوێندن

ئەم شاعیرە له‌شاری که‌رکووک له‌ساڵی خوێندنی[2001/2000]ی زایین ڕوو دەکاتە خوێندنی قۆناغی سەرەتایی هەروەها له ساڵی خوێندنی[2012/2011]ی زایین خوێندنی شه‌شه‌می ئاماده‌یی به‌شی وێژه‌یی له‌ ناوه‌ندی که‌رکووک له‌فێرگه‌ی[ئامادەیی کوردستانی کوڕان _ إعدادية كردستان للبنين] ته‌واو کردووه‌،که‌ له‌ژێر ویست وخواستی خۆی لەساڵانی [2013/2012]ڕووی کردووه‌ته‌ کۆلێژی یاسا و زانستە ڕامیارییەکان و لەزانکۆی که‌رکووک خوێندنی کۆلێژی تەواو کردووە وهەر لەو زانکۆیەدا ولەساڵی خوێندنی [2016/2015] بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەیاسادا بەدەست هێناوە،پاشان هەر لەو ساڵەدا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە لقی کەرکووکی (سەندیکای پارێزەرانی هەرێمی کوردستانی عێڕاق)ەوە دەکات .

[عدل] شێوەماتی وچالاکیی سیاسیی

لەسەرەتای دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕاندا ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەبزوتنەوەکەوە کردووە بەجۆرێک کە پێشتر پەیوەندیی بەهیچ لایەن و ڕێکجراوو حیزبێکەوە نەکردووە،هەروەها بەپلەی هەڵسوڕاو لە بزوتنەوەکەدا کاری کردووە کە بووەتە ڕێکخەری ڕایەڵەی زانکۆ وپەیمانگەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای کەرکووک بۆ ماوەی زیاتر لەچوار ساڵ هەروەها وەکو نوێنەری گەنجانی شاری کەرکووکی بزوتنەوەی گۆڕان بەشداریی لەکۆنفڕانسی لاوانی بەدەپەی بەرواری 2013/11/30 کردووە لەشاری ئامەدی باکووری کوردستان ،جگە لەبەشداریی کردنی لەچەندین چالاکی ناوخۆی بزوتنەوەکەدا.

[عدل] شێوەماتی لەبواری شیعریی دا

شێوەماتی شاعیر لەتەمەنی دوانزە ساڵیەوە له‌ مانگی [شباط _فبرایر]ی ساڵی 2006 کە پۆڵی شەشەمی سەرەتایی بووە بۆ یەکەمین جار ده‌ستی کردووه‌ به‌نووسینه‌وه‌ی شیعر وتێکه‌ڵ به‌کاری نووسینه‌وه‌ بووه‌ ولەمانگی ئابی 2009 ی پاش زایین نازناوی شێوه‌ماتی له‌خۆناوە.

[عدل] وشەی شێوەماتی

وشه‌ی شێوه‌ماتی له‌ڕووی ڕێزمانیه‌وه‌ ناوێکی لێکدراوه‌ له‌ زمانی کوردیی به‌واتای (ڕووخساری بێ ده‌نگ) دێت هه‌روه‌ها له‌زمانی عه‌ره‌بیدا به‌واتای (الشکل الصامت_الوجه الساکت)دێت هەروەها لەزمانی ئینگلیزیی شانشینی یەکگرتوودا بەواتای (Silent face)دێت.

[عدل] شێوەماتی و داهێنانی شیعریی

شێوەماتی شاعیر هەر لە سەرەتای دەست بەشیعربوونیەوە هەوڵی داهێنانی شیعریی داوە بەشێوەیەک کە جیاواز دەرکەوێت لەهەموو شاعیرانی پێش سەردەمی خۆی هەروەها هەوڵی گۆڕینی شێوازی شیعری بەهەموو شێوەیەک داوە هەمیشە بەردەوام بووە لەداهێنان بەتایبەت لە شیعری خشتەیی بەشێوەی ئاسۆی وستوونی وێڕای گرنگیدانێکی تەواو بە هونەری ڕەوانبێژیی و کاری ڕێزمانی لە شیعرەکانیدا.


[عدل] سەرچاوەکان

أدوات شخصية